Zakaria Abdulla – Tenyayî-ته‌نیایی Lyrics

Album: White Page

ته‌نیایی.. > کوردی

كه‌س به‌ هاناى دڵم نایه‌ .. هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مخوا

دوور له‌ تۆ دنیام خامۆش بوو ‌.. تۆ كه‌ى دێیته‌وه‌ توخوا

ته‌مه‌ن له‌ دووریت به‌ سه‌ر چوو .. كوا گه‌ڕانه‌وه‌ت ئه‌ى كوا؟

ساڵه‌هایه‌ چاوه‌ڕێتم .. گوڵى ئومێدم نه‌ڕوا

ژیان بێ تۆ به‌ڵایه‌ .. ده‌ردێكه‌ بێ ده‌وايه‌‌‌

خه‌مى دووریت ئه‌زیزم .. ده‌ريايه‌ له‌ بن نايه‌

دڵى بێ تۆم ته‌نیایه‌ .. بێ په‌نا و بێ هانایه‌

شه‌وى بێ تۆیی گیانه‌ .. تاریك و بێ چرایه‌

ئه‌سیرى دوو چاوى خومارم شێتانه‌

بێ چاره‌ى ته‌نیاییم غه‌ریبم لێرانه‌

هه‌تا دێى دڵى من گیرۆده‌ى گریانه‌

ده‌سا تۆش چاره‌ی كه‌ ئه‌م ده‌رده‌ گرانه‌‌

وه‌ره‌ خه‌نده‌م بۆ بێنه‌ .. تۆ ته‌نیاییم بشكێنه‌

له‌ باخى دڵى شه‌یدام .. گوڵى ئه‌وین بڕوێنه‌

هه‌ر چیم هه‌بێ بێ تۆ ته‌نیام .. ڕۆحیشم بێ نه‌وایه‌

هه‌موو دنیا له‌ ده‌ورم بێ .. هه‌ر وه‌ك بیابان وایه‌

هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مكوژێ و .. ئۆقره‌م هه‌ر له‌ تۆدایه‌

تا كه‌ى من هه‌ر چاوه‌ڕێ بم .. ده‌سا ڕه‌حمێك خودایه‌

بیرت ده‌كه‌م من گیانه‌ .. ته‌نیایی ده‌رد و ژانه‌

گوێ بگره‌ له‌ ترپه‌ى دڵ .. بۆ تۆیه‌ ئه‌م لێدانه‌

زامى ئه‌م دابڕانه‌ .. دنيای كردمه‌ وێرانه‌

ده‌با به‌س بێ ته‌نیایی .. ژیان به‌ تۆوه‌ جوانه‌

===========================================

Te‌nyayî.. > Kurdi

Ke‌s be‌ hanay dillim naye‌ .. he‌stî te‌nyayî de‌mxwa

Dûr le‌ to dinyam xamoş bû .. to key dêyte‌we‌ tuxwa

Te‌me‌n le‌ dûrît be‌ se‌r çû .. kwa ge‌rrane‌we‌t ey kwa?

Salle‌ha ye‌ çawe‌rrêtim .. gullî umêdim ne‌rrwa!

Jiyan bê to be‌lla ye ‌.. de‌rdêke‌ bê de‌wa ye‌‌‌

Xe‌mî dûrît e‌zîzim .. de‌rya ye‌ le‌ bin naye‌

Dillî bê tom te‌nya ye ‌.. bê pe‌na û bê hana ye‌

Şe‌wî bêtoyî giyane ‌.. tarîk û bê çira ye‌

Esîrî dû çawî xumarim şêtane‌

Bêçarey te‌nyayîm xe‌rîb im lêrane‌

He‌ta dêy dillî min gîrodey giriyan e‌

De‌sa toş çare‌y ke‌ e‌m de‌rde‌ girane‌‌

We‌re‌ xe‌nde‌m bo bêne ‌.. to te‌nyayîm bişkêne‌

Le‌ baxî dillî şe‌ydam .. gullî e‌wîn birrwêne‌

He‌r çîm he‌bê bê to te‌nyam .. rohîşim bê ne‌wa ye‌

He‌mû dinya le‌ de‌wrim bê .. he‌r we‌k biyaban wa ye‌

He‌stî te‌nyayî de‌mkujê û .. oqre‌m he‌r le‌ to da ye‌

Ta key min he‌r çawe‌rrê bim .. de‌sa re‌hmêk Xxudaye‌

Bîrt de‌ke‌m min giyane ‌.. te‌nyayî de‌rd û jan e‌

Gwê bigre‌ le‌ tirpey dill .. bo to ye‌ e‌m lêdane‌

Zamî e‌m dabirrane‌ .. dinyay kirdme‌ wêrane‌

De‌ba be‌s bê te‌nyayî .. jiyan be‌ towe‌ cwan e‌

Hinzugefügt von Guest